بهغدا-INA
ئەمڕۆ هەینی، دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی لە نەجەف، دهستگیركردنی 7 کەسی تۆمەتبار بە بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانی ڕاگەیاند کە دوو ژنیان تێدایە.
دهزگای ئاسایشی نیشتیمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە: مەفرەزەکانی ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگای نەجەف ئۆپەراسیۆنێک ئەنجامداوه وتێدا باندێکی تێوەگلاو لە بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان وبانگهشه بۆ كردنی دهستگیركراوه، کە لە حەوت تۆمەتبار پێکهاتبوون کە دوو ئافرەتیان تێدابوو.
ههروهها راگهیاندن" ئەمە دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری و بەدواداچوون بۆ ئەندامانی ئەو باندە و دیاریکردنی شوێنی نیشتەجێبوونیان ڕوویداوە، لە کاتی هێرشکردنە سەر هێزی جێبەجێکار ڕووبەڕووبوونەوەیەکی چەکداری لەگەڵ تۆمەتبارەکان ڕوویدا، کە بە دەستگیرکردنی چوار کەس و دەستگیرکردنی چوار پیاو و ژنێك کۆتاییهات و دەست بەسەر کۆمەڵێک چەکی سووک و بڕێکی زۆر مادەی هۆشبەردا گیرا. ولە شوێنێکی دیكه هەڵیانکوتایە سەریان ولهئهنجامدا تۆمەتبارێک و ژنێکی دیکەی بەشداربوو دەستگیرکران، هەروەها دەست بەسەر کۆمەڵێک چەکی سووک و مامناوەندیشدا گیرا.”
ئاماژەی بەوەشکرد" ئەو تۆمەتبارانەی کە دەستگیرگیراون، ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری کران بۆ ئەوەی بەپێی یاسا سزای دادپەروەرانەیان وەربگرن.