بهغدا-INA
ئەمڕۆ هەینی، فەرماندەیی هێزە سنوورییەکان دەستگیرکردنی 12 دزەپێکەری بیانی ڕاگەیاند کە هەوڵی بەزاندنی سنووریان بە شێوەیەکی نایاسایی لە پارێزگای سلێمانی داوە.
فەرماندەییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئینا) گەیشتووە تێدا هاتووه" لەچوارچێوەی ئەرکەکانی هێزە سنووریەکان لە ئاسایشی سنوورەکان و ڕێگریکردن لە حاڵەتەکانی دزەکردن و قاچاخچێتی، هێزێک لە فەوجەی سێ لە لیوای سێی سنووری ناوچەکە فەرماندەیی سنووری هەرێمی یەکەم توانی (12) دزەپێکەری بیانی دەستگیر بکات كه هەوڵیاندا بە شێوەیەکی نایاسایی لە سلێمانی سنوورەکە ببڕن.
ئاماژەی بەوەشکردووە " ئەوان ڕادەستی دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکان کراون بۆ ئەوەی ڕێوشوێنی یاسایی لە دژی بگرنەبەر.