بهغدا-INA
ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی بەرگری بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی بۆ پەرەپێدانی میکانیزمێک بۆ گەیاندنی هاوکاری و یارمەتییەکان بە گەلی فەلەستین ڕاگەیاند.
لهبەیاننامەیەکی وەزارەتدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێیدا هاتووە: دوای ڕێنماییەکانی سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، محەمەد شیاع سودانی، لیژنەی هاوبەشی وەرگرتنی بهخشین و هاوکاریهكان بۆ گەلی فەلەستین ئەمڕۆ لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و ئاراستهی مهعنهوی له وەزارەتی بەرگری، بە ئامادەبوونی سەرۆکی لیژنەکە وهەموو ئەندامەکانی کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووه"لە میانی کۆبوونەوەکەدا باس له دیاریكردنی میکانیزمێک کرا بۆ وەرگرتنی بهخشین و هاوکاریهكان و چۆنیەتی گەیاندنی بە گەلەکەمان لە غەززە بەهەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی میسر.