بهغدا-INA
ئەمڕۆ هەینی، حهییان عەبدولغەنی وەزیری نەوت لەگەڵ ئەلێکساندەر دیوکۆڤ سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمپانیای کازبرۆم نەفت و ژمارەیەک لە بەرپرسانی کۆمپانیاکە باسی لهپەرەپێدانی پیشەسازی نەوت لە عێراق کرد.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی نەوت کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێیدا هاتووە“ حهییان عەبدولغەنی جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت لە ڕووسیا پێشوازی لە ئەلێکساندەر دیوکۆڤ سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمپانیای کازب رۆم نەفت و ژمارەیەک بهرپرسی دیكهی كۆمپانیهكه بە ئامادەبوونی باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق، ئێلبروس کوتراشێڤ کرد.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا، ئاسۆی هاوکاری دوولایەنە و ڕێگاکانی پەرەپێدانی پڕۆژەی هاوبەش تاوتوێ کرا، بە شێوەیەک کە بەشداربێت لە پەرەپێدان لە پیشەسازی نەوت و وزە لە عێراق و خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات”.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە" لە کۆبوونەوەکەدا یاریدەدەری وەزیری کاروباری دابەشکردن، عەلی مەعریج، ڕاوێژکاری وەزارەت، حەمدان عەوجەل، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای نەوتی میسان، حسێن کازم لەیبی، و لە لایەن کۆمپانیای گازپرۆم، ڤادیم یاکۆڤایڤ، جێگری بەڕێوەبەری گشتی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای گازپرۆم لە عێراق، ڕینات باخیتۆڤ، و بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان ڤیاگیسلاڤ نیکۆنۆرۆڤ وەزیری کاروباری نێودەوڵەتی، و کۆنستنتین ئەبرامۆڤ بەرپرسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان ئامادەبوون بوون.