بهغدا-INA- نەسار ئەلحەج
ئەمڕۆ هەینی، لیژنەی نەوت و گاز لەئهنجوومهنی نوێنهران دووپاتی کردەوە کە هەوڵەکان بۆ دارشتنی رهشنووسی یاسای نەوت و گاز کە لە ساڵی 2005ەوە وەستاوە، بە هێواشی بەرەوپێشه دەچێن بەهۆی ئەوەی هێشتا خاڵە ناكۆكیهكان یەکلایی نەکراونەتەوە، هاوکات ئەو خاڵانەی ڕوونکردەوە.
ئەندامی لیژن زەینەب موسەوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ههوڵهكانی ئامادهكردنی یاسای نەوت و گاز بە هێواشی بەرەوپێش دەچێن لە ئەنجامی خاڵە ناكۆكیهكانهوه کە گرنگترینیان بەڕێوەبردنی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان و داهاتی دارایی کە لە فرۆشتنی نەوت و هەناردەکردنی دەرەوەی وڵاتەوە بەدەست دێت.
ئاماژەی بەوەشکرد" خاڵێکی مشتومڕاوی دووەم هەیە کە ئاماژە بەوە دەکات کە بەڕێوەبردنی سامانی نیشتمانی لە هەرێمی کوردستانن، لەلایەن حکومەتی فیدراڵیەوەیە".
لە درێژەی قسەکانیدا وتی" بەڕێوەبردنی داهاتی دارایی فیدراڵی وهەناردەکردنی نەوتی کوردی بۆ دەرەوەی وڵات بهڕێگای کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی (سۆمۆ)یهوه خاڵی دیكهی ناكۆكیه کە هەولێر ناڕەزایی هەیە بەرامبەری".
ئاماژەی بەوەشکرد" گفتوگۆ بەردەوامن لە نێوان بەغدا و هەولێر بۆ تێپەڕاندنی ناکۆکی و پەسەندکردنی ئەو یاسایەی کە جارێکی دیکە نەخشەی نەوت لە عێراق دەکێشێتەوە".