بهغدا-INA
ئەمڕۆ هەینی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبوسی لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا، جیرارد لارچەر کۆبووەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، کە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كهوتووە، تێیدا هاتووە“ حەلبوسی لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی هاریکاری و کاراکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات، و کاری هاوبەشی نێوان هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و لیژنەکانی دۆستایەتی كردووه.
ئاماژەی بەوەشکرد" لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هەوڵەکان کرا بۆ هێورکردنەوەی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پێویستی ڕەچاوکردنی لایەنە مرۆییەکانی قەیرانی ئێستا، کردنەوەی کەناڵەکانی فریاگوزاری، پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی، گرنگیی هەبوونی رۆلی فەرەنسا لەو ڕووەوە.