سه‌ید موقتەدا سەدر: قودس هی ئێمەیە و ئیسرائیل کیانێکە خاک و پیرۆزیه‌كانمان داگیردەکات

سیاسی
  • 13-10-2023, 19:58
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    سەرۆکی ڕەوتی سەدری کاک سه‌ید موقتەدا سەدر ئەمڕۆ هەینی پشتڕاستی کردەوە کە قودس هی ئێمەیە و ئیسرائیل کیانێکە خاک و پیرۆزیه‌كانمان داگیر دەکات.
    سه‌ید سەدر لە وتاری یەکگرتووی نوێژی هەینیدا کە لە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا، و لەلایەن وتاربێژی نوێژی هەینی، شێخ موحەنناد الموسەوی پێشكێش كرا، و ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئاماده‌بوو ڕایگەیاند: قودس هی ئێمەیە ، نەک تەنها دروشمێک یان سروودێک، ئیسرائیلیش بوونێکە کە خاک و پیرۆزیه‌كانمان داگیردەکات”.
    هه‌روه‌ها وتی: قەوارەی زایۆنیستی بە هەموو مانایەک تیرۆریستە وهه‌وڵده‌دات باوەڕدارانی غەززە به‌تیرۆرست به‌ناو بكات.
    سه‌ید سەدر ئاماژەی بەوەدا کە "هەموو گەلانی ئیسلامی ئامادەن قوربانی بدەن لە پێناو فەلەستین، وخۆپێشاندانی ملیۆنی ئەمڕۆ بۆ پشتیوانیکردنە لە مافی دەستبەسەرداگیراوی فەلەستین".