هەواڵگری حەشدی شەعبی دەستگیركردنی تیرۆریستێكی داواكراو لە كەركوك رادەگەیەنێت

ئەمنی
  • 12-10-2023, 22:16
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی حەشدی شەعبی، دەستگیركردنی تیرۆریستێكی داواكراوی لە كەركوك  راگەیاند.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ  ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: هەواڵگری هێزەكانی حەشدی شەعبی سەركەوتوو بوو لە دەستگیركردنی یەكێك لە تیرۆریستە داواكراوەكان دوای ئۆپەراسیۆنێك كە لە پارێزگای كەركوك ئەنجامدرا.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: مەفرەزەكانی بەرێوەبەرایەتی گشتی زانیاری سەر بە یاریدەدەرێتی هەواڵگری زانیاری دەستەی حەشدی شەعبی توانیان تۆمەتبار (ف.ی.ح) دەستگیربكەن بەپێی بڕگەكانی مادەی چوارەمی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ڕێوشوێنی پێویست لە دژی گیراوەتەبەر.
    یاریدەدەرێتی هەواڵگری و زانیاری دەستەی حەشدی شەعبی داوای كرد كە لە ڕێگەی هێڵی گەرمی 481 زانیاری لەسەر تیرۆریستییە دۆڕاوەكان و باندە تاوانكارییە ڕێكخراوەكان و بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان بگەیەن، و جەختیكردەوە: كە ناسنامەی ئەو كەسەی پەیوەندی دەكات بە نهێنی دەمێنێتەوە.