حەلبوسی داوا لە فەرەنسا دەكات رۆڵێكی ئەرێنی لە كۆنتڕۆڵكردنی پێشهاتەكانی ناوچەكەدا بگێڕێت

سیاسی
  • 12-10-2023, 21:10
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران محەمەد حەلبوسی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، جەختی لە گرنگی رۆڵی فەرەنسا لە پشتیوانیكردنی عێراق و سەقامگیری كردەوە، و هەروەها داوای لە فەرەنسا كرد ڕۆڵێكی ئەرێنی لە كۆنتڕۆڵكردنی قەیران و پێشهاتەكانی ناوچەكەدا بگێڕێت.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە، چاوی كەوت بە یائیل براون بیفیە سەرۆكی كۆمەڵەی نیشتمانی فەرەنسا.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لە دیدارەكەدا تاوتوێی پەیوەندیی دۆستانە و پتەوكردنی هاریكاری نێوان هەردوو وڵات كرا لە چەند بوارێكدا لە نێوانیاندا سەربازی و خوێندن و رۆشنبیری و گەشەپێدانی كەرتی وزەی پاك و كاراكردنی بەندەكانی رێكەوتنی هاوبەشی ستراتیجی كە لە نێوان هەردوو حكومەتی عێراق و فەرەنسا واژۆكراوە و بەو جۆرەی خزمەت بە هەردوو كەلی برا دەكەن.
    هەر لە دیدارەكە گفتوگۆ كرا سەبارەت بە كاراكردنی دیبلۆماسی پەرلەمانی و هاریكاری نێوان هەردوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و كۆمەڵەی نیشتمانی فەرەنسا و هەماهەنگی هەڵوێستیان و پشتیوانی یەكتر لە رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان.
    هاوكات لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بە گرنگی رۆڵی فەرەنسا كرد لە پشتیوانی بۆ عێراق و سەقامگیری و تیشكی خستە سەر گرنگی فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاری و بنیاتنانی هاوبەشی ستراتیجی لەنێوان هەردوو وڵات و تەئكیدی كردەوە لەسەر پشتیوانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ حكومەتی عێراق لەو بوارەدا.
    هەر لە دیدارەكە هەردوولا تاوتوێی هەوڵی هێوركردنەوەی ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەراستیان كرد لەگەڵ گرنگی رەچاوكردنی لایەنی مرۆیی لە قەیرانەكانی ئێستا، هاوكات حەلبوسی تەئكیدیكردەوە: لەسەر گرنگی وەستاندنی ئاڵۆزی زیاتر و دانبەخۆداگرتن و پاراستنی هاوڵاتیانی سڤیل و كردنەوەی دەروازەی گەیاندنی هاوكاری مرۆیی و داوای كرد فەرەنسا رۆڵی ئیجابی ببینێت لە بچوككردنەوەی قەیرانەكە و دۆزینەوەی رێگەی چارەكردنی.
    لای خۆیەوە یائیل براون پشتیوانی وڵاتەكەی نیشاندا بۆ عێراق لەسەرجەم بوارەكان و بەوجۆرەی سەقامگیری و ئاسایشی دەپارێزێت و جەختیكردەوە لەسەر بەردەوامی هەماهەنگی نێوان ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و كۆمەڵەی نیشتمانی فەرەنسا و پشتیوانی بۆ رێكەوتنی ستراتیجی نێوان هەردوو وڵات.