سەرۆك وەزیران تەئكید لە مافی گەلی فەڵەستین بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی نەتەوەیی سەربەخۆ دەكاتەوە

سیاسی
  • 12-10-2023, 19:23
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، تەئكیدی لە مافی گەلی فەڵەستین كردەوە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی نەتەوەیی سەربەخۆ لەسەر خاكی خۆیان.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئێوارەی ئەمڕۆ سودانی پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان و شاندی یاوەری كرد، و لە دیدارێكدا گفتوگۆكرا لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات، و بارودۆخی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و هەروەها پێشهاتەكانی ئەم دواییەی سەر خاكی فەڵەستین، و سەپاندنی گەمارۆی هێزی داگیركەری زایۆنی بۆ سەر كەرتی غەززە و بارودۆخی خراپی مرۆیی كە خەڵكی  فەڵەستینی برا تووشی بوون.
    بەپێی بەیاننامەكە، سودانی تەئكیدیكردەوە، لە هەڵوێستی پتەو و پرەنسیپی عێراق سەبارەت بە مافی گەلی فەڵەستین بۆ ژیانێكی شایستە،و دامەزراندنی دەوڵەتی نەتەوەیی سەربەخۆ لەسەر زەوی و خاكی مێژوویی خۆیان، و پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەنگاو بنێت بۆ ڕزگاركردنی خەڵكی ئەوێ لە نەهامەتیەكان.
    لای خۆیەوە عەبدوڵاهیان سڵاوی سەركردایەتی ئێرانی گەیاندە سودانی، هەروەها تەئكیدی لە رۆڵی هەرێمی عێراق كردەوە، لە گۆڕەپانی عەرەبی و ئیسلامیدا سەبارەت بە كێشەكانی ناوچەكە و هەوڵەكانی بۆ چارەسەركردنیان.