سەید حەكیم: داواكاریی خۆمان بۆ ڕاگرتنی تاودانی ئیسرائیل لە غەززە نوێ دەكەینەوە

سیاسی
  • 12-10-2023, 19:22
  • +A -A

    بەغداد  -INA

    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی سەید عەمار حەكیم، داواكاریی خۆیانی بۆ ڕاگرتنی تاودانی ئیسرائیل لە غەززە نوێكردەوە.
    سەید حەكیم لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردوە، دەڵێت: خەڵكی خۆڕاگری ئارامگرمان لە شاری گەمارۆدراوی غەززە لە ژێر بارودۆخێكی سەختی مرۆییدا دەناڵێنن لە ئەنجامی ئەو گەمارۆ سەختەی كە داگیركاری ئیسرائیل لە وشكانی و دەریاییدا بەسەریاندا سەپاندووە، لە ژێر سێبەری بۆردومانێكی ئاسمانی چڕدا كە شارەكەی كردووە بە ناوچەی كارەسات بەپێی ستانداردە مرۆییەكان كە لە ڕێككەوتننامەكانی نەتەوە یەكگرتووەكاندا هاتووە.
    سەید حەكیم ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: داواكاری خۆمان نوێدەكەینەوە بۆ هەڵوێستێكی جددی و بەرپرسیارانە لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و نەتەوەیەكگرتووەكان و ڕێكخراوی هاوكاری ئیسلامی و كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی و باقی چالاكانی ئاینی و سیاسی و ئینسانیەكان لە جیهاندا بەرپرسیارێتی خۆیان لە ئەستۆ بگرن بۆ ڕزگاركردنی خەڵكی ئازارچێشتوو ئەوێ‌، و كاركردن بۆ وەستاندنی تاودانی ئیسرائیل، و دەستپێكردنی هەڵمەتی بەپەلەی فریاگوزاری مرۆیی لە كاتێكدا ڕاپۆرتەكان لەبارەی تەواوبوونی ئاو و دەرمان و خۆراك و پێداویستییەكانی ژیان لە كەرتی غەززە، كە ئاماژەیە بۆ كارەساتێكی مرۆیی ترسناك.
     سەید حەكیم لە كۆتاییدا دەڵێت: سەبر و سەركەوتن هی گەلە خۆڕاگرەكەمانە لە غەززە.