شێخ خەزعەلی: هەڵوێستی عێراق بە دەسەڵات و حكومەت و گەلەكەی بەرامبەر بە پرسی فەڵەستین یەكگرتووە

سیاسی
  • 12-10-2023, 19:19
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق شێخ قەیس خەزعەلی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەئكیدیكردەوە: كە هەڵوێستی عێراق بە دەسەڵات و حكومەت و گەلەكەی بەرامبەر بە پرسی فەڵەستین یەكگرتووە.
    شێخ خەزعەلی لە وتارێكدا لە میانی مەراسیمی شەهیدانی خێڵی ئال عەبەس، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: ئەوەی لە غەززە ڕوودەدات شەرمەزارییە و پەیامی ئێمە بۆ دوژمنی زایۆنیستی ئەوەیە كە سوپاكەتان ترسنۆكترینی ترسنۆكەكانە.
    ئاماژەی بەوەشدا: دوژمنی زایۆنی نابێ وا بیربكاتەوە كە گەلی فەڵەستین تەنیایە، وەك چۆن هەموو خەڵكی شەرەفمەندی جیهان لەگەڵیانن، و وتیشی: عێراق هەڵوێستێكی یەكگرتووی هەیە بە مەرجەع و حكومەت و گەلەكەی بەرامبەر بە پرسی فەڵەستین.
    رونیشیكردەوە: كەسانێك هەن كە پشتیوانی لە كردەوە تاوانكارییەكانی دوژمنی زایۆنیستی دژ بە فەڵەستینییەكان دەكەن.