دادگا سزای 10 ساڵ زیندانی بەسەر سێ كەسدا سەپاند بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە شوێنەوارەكانەوە

  • 6-05-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع دادگای تاوانی ناوەندی لە بەغداد سزای 10 ساڵ زیندانی بەسەر سێ كەسدا سەپاند بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە شوێنەوارەكانەوە. لای خۆیەوە دادوەر عەبدوستار بەیرەقدار وتەبێژی فەرمی ئەنجومەنی دادوەری لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند:" دادگای تاوانی ناوەندی سزای دە ساڵ زیندانی بەسەر سێ كەسدا سەپاند بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە شوێنەوارەكانەوە و لە كاتی دەستگیركردنیشیان دەست بەسەر چەندین پارچە شوێنەواردا گیراوە". بەیرەقدا وتیشی "تۆمەتباران دانیان بە تاوانەكەدا ناوە كە لەگەڵ چەند كەسێكی تردا بازرگانیان بە شوێنەوارەكانەوە كردووە".