مالیكی: ئەوەی لە فەڵەستینی داگیركراودا دەگوزەرێت شەرمەزارییە

سیاسی
  • 12-10-2023, 18:07
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەمینداری گشتی حزبی دەعوەی ئیسلامی نوری مالیكی، داوای لە موسڵمانان و عەرەب كرد كە شانبەشانی برا فەڵەستینییەكانیان بوەستن، و ئاماژەی بەوەشكرد: ئەوەی لە فەڵەستینی داگیركراودا دەگوزەرێت، شەرمەزارییە.
    مالیكی لە وتارێكدا سەبارەت بە روداوەكانی ئێستای فەڵەستینی داگیركراو و كاردانەوەكانی ئۆپراسیۆنی "تۆفانی ئەقسا" كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆكردووە، رایگەیاند: سڵاو لە گەلی فەڵەستین و خۆڕاگری فەڵەستینی و لوبنانی لە شەڕی بەرگریكردن لە ڕاست و روبەڕوبوونەوەی قەوارەی زایۆنیستی، و وتیشی: تۆفانی ئەقسا ئۆپەراسیۆنێكی قارەمانانەیە كە پاڵەوانەكانی فەڵەستین بە پشتیوانی پێگەی شەرەفمەندانەی گەلانی عەرەب شەڕیان كردووە.
    مالیكی پرسیاری ئەوەی كرد: كوا نەتەوەیەكگرتووەكان و سیستەمی نێودەوڵەتی، كوا مافی مرۆڤ و ئایا لە ڕووی پشتیوانی لە ئامێری شەڕی زایۆنیستی خیانەتكار، شتێكی خراپتر لەوە هەیە كە ئەمڕۆ دەیبینین؟ و ئاماژەی بەوەشدا: ئەوەی پەیوەندی بە ئێمەوە هەیە هەڵوێستی برا موسڵمان و عەرەبەكانمانە كە دەبێت شانبەشانی برا فەڵەستینیەكانیان و مافی پیرۆز بوەستن.
    راشیگەیاند: كوشتنی سیستماتیكی فەڵەستینیەكان لە لایەن ئامێری سەربازیی زایۆنیستی لە غەززە بەردەوامبوونی بنەمای زایۆنییەكانی جینۆسایدی دڕندانەیە، و وتیشی: ئەمە شەرمەزارییە بۆ ئەو وڵاتانەی كە دەڵێن بەرگری لە مافەكان دەكەن و قەوارەی زایۆنیستیش هاندەدەن بۆ ئەنجامدانی تاوان.
    جەختیشی كردەوە: ئەوەی پەیوەندی بە ئێمەوە هەیە هەڵوێستی برا موسڵمان و عەرەبەكانە و داوای لێكردن، لە پاڵ برا فەڵەستینییەكانیان و ڕاستییە پیرۆزەكاندا بوەستن.