سەرۆك وەزیران رێنمایی دەدات بۆ خێراكردنی یەكلاكردنەوەی قەرەبووی كەسوكاری قوربانیانی رووداوەكەی سەنتەری نەقا

سیاسی
  • 12-10-2023, 18:06
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ڕێنمایدا بە خێراكردنی یەكلاییكردنەوەی پرسی قەرەبووكردنەوەی كەسوكاری قوربانیانی ڕووداوەكەی سەنتەری نەقا لە زیقار.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، بە ئامادەبوونی پارێزگاری زیقار، پێشوازی كرد لە نوێنەرانی كەسوكاری قوربانیانی ڕووداوی ئاگركەوتنەوە دڵتەزێنەكەی سەنتەری نەقا لە شاری ناسریە،و ئاماژەی بەوەشكرد: لە میانی كۆبوونەوەكەدا، سودانی گوێی لە سكاڵای كەسوكاری قوربانییەكان و داواكارییەكانیان گرت بۆ ئاسانكاریكردن لە ڕێكارە كارگێڕییەكانی پەیوەست بە مافەكانیان.
    بەگوێرەی بەیاننامەكە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران رێنمایی لایەنە پەیوەندیدارەكانی كردوە، بە خێرا یەكلاییكردنەوەو چارەسەركردنی هەموو ئەو پرسانەی پەیوەستن بە قەرەبووكردنەوەی كەسوكاری قوربانییەكان، لەوانە گرتنەبەری چوارچێوەی یاسایی بەمەبەستی هەژماركردنی كەسوكاریان كە لە ئەنجامی ڕووداوە تراژیدییەكەدا گیانیان لەدەستداوە وەك شەهیدانی هاوشێوەی ئەو هاوڕێیانەی كە لە ڕووداوێكی هاوشێوەدا گیانیان لەدەستداوە، وجەختیشیكردەوە: حكومەت ئەركی خۆی گرتووەتە ئەستۆ كە چاودێری هەموو هاووڵاتیان و كەسوكارەكانیان بكات، بەتایبەتی ئەوانەی بەركەوتەی ڕووداوێك بوون كە بووەتە هۆی گیانلەدەستدان یان برینداربوونیان و هیچ كەمتەرخەمییەك لەم ڕووەوە قبوڵ ناكات.