بەغدا - ئای ئەی - حەسەن فەواز
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان لە ئەنجوومەنی نوێنەران دووپاتیكردەوە كە ئەنجوومەنی نوێنەران بەدوای یاسادانانی یاسای تەندروستی دەروونیدا دەگەڕێت، هاوكات پێشنیاری ئامادەكردنی ستراتیژییەكی نیشتمانی تۆكمە دەكات بۆ گەشەپێدانی دەروونی كەسی عێراقی .
عەدنان جحێشی سەرۆكی لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان ، لە میانی ئاهەنگێكدا كە لە بارەگای وەزارەتی تەندروستی بەڕێوەچوو، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی تەندروستی دەروونی، و بە ئامادەبوونی پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند: “ ئاهەنگی ڕۆژی جیهانی تەندروستی دەروونی كە جیهان لەسەری كۆك بوو، هاتە سەر گرنگی تەندروستی و سەلامەتی مرۆڤ، بۆ ئەوەی ببێتە رەگەزێكی چالاك لە كۆمەڵگا و وڵاتەكەیدا.
جحێشی جەختی لە "پێویستی گرنگیدان بە پێكهاتەی دەروونی مرۆڤ لەڕێگەی بایەخدان بە لێكۆڵینەوە تیۆری و كارپێكراوەكانی پەیوەست بە پزیشكی دەروونی و ئامادەكردنی پسپۆرەكانی و دروستكردنی پێكهاتەی پێویست بۆ ئەوە"، ئاماژەی بەوە كرد كە "پزیشكی دەروونی كەمتر لە گرنگ نییە لە پسپۆڕییە پزیشكییەكانی تر، و ڕۆڵێكی سەرەكی هەیە لە زاڵبوون بەسەر زۆرێك لە نەخۆشییە كۆمەڵایەتی و ڕەفتارییەكان كە كاریگەری لەسەر مرۆڤ و كۆمەڵگا بە گشتی هەیە."
جەختیشی لەوە كردەوە، "دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردن هەوڵێكی زۆر دەدەن بۆ سنوورداركردنی بڵاوبوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان، بۆیە لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و ماددە دەروونییەكان لە ئەنجوومەنی نوێنەران هەوڵیدا یاسای 50ی ساڵی 2017 هەموار بكاتەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ پێشهاتە هاوچەرخەكان لەو بارەوە بگونجێت". ."
لە درێژەی قسەكانیدا، "ئەنجوومەنی نوێنەران لە ئێستادا سەرقاڵی دانانی یاسای تەندروستی دەروونییە، كە لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە وەرگیراوە و بە یاسایەكی گرنگ دادەنرێت بۆ پاراستنی تەندروستی مرۆڤ".