عێراق لە ڕێگەی ناوەندی گومرگی سنووری سەفوان بەرهەمی نیشتمانی هەناردەی كوەیت دەكات

ناوخۆ
  • 12-10-2023, 15:38
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی گشتی گومرگی ڕایگەیاند، عێراق لە ڕێگەی ناوەندی گومرگی سنووری سەفوانەوە بەرهەمی نیشتمانی هەناردەی دەوڵەتی كوێت كردووە.


    دەستەی گشتی گومرگی لە راگەیندراوێكدا كە بەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە ڕایگەیاندووە: “عێراق لە ڕێگەی ناوەندی گومرگی سنووری سەفوان دەستی بە هەناردەكردنی بەرهەمە نیشتمانییەكان كرد بۆ دەوڵەتی كوێت”، ئاماژەیە بۆ ئەوەی “بارەكانی بەرهەمی عێراقی (جت و تەرمیستۆنی پاڵەپەستۆكراو) هەناردە كراون بۆ لایەنی كوێت دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكانی هەناردەكردن.


    ئاماژەی بەوەشكردووە، "ئاسانكاری ڕێكارەكانی هەناردەكردن بۆ هاندانی بەرهەمی نیشتمانی و پیشەسازییەكان و جووتیارانی عێراق".