سەرۆك وەزیران بڕیاری ناردنی هاوكاری مرۆیی بۆ كەرتی غەززە دەدات

سیاسی
  • 12-10-2023, 15:33
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری ناردنی هاوكاری مرۆیی بۆ كەرتی گەمارۆدراوی غەززە دا.


    باسم عەوادی وتەبێژی فەرمی حكومەت، لە راگەیندراوێكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، “بە پشتڕاستكردنەوەی هەڵوێستە پتەو و پرەنسیپییەكانی عێراق لەسەر پرسی فەڵەستین، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری ناردنی یارمەتییە مرۆییەكان بۆ كەرتی غەززە دا كە لەلایەن هێزە داگیركەرەكانی زایۆنیستەكانەوە گەمارۆدراوە”.


    بەپێی راگەیندراوەكە عەودای وتیشی: ئەم كارە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی میسر ئەنجام دەدرێت بە مەبەستی گەیاندنی هاوكاری كە پێداویستی پزیشكی و چارەسەری و پێداویستییە مرۆییە بەپەلەییەكان لەخۆدەگرێت بۆ گەلی برای فەلەستین.