به‌غدا-INA
دوێنێ، بانکی ڕافیدەین ڕەتیکردەوە ئەپڵیکەیشنی ئەلیکترۆنی بۆ پێشینەکان بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان بخاتە بازاڕەوە.
ڕافیده‌ین لە بەیاننامەیەکدا کە بەده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، راگه‌یاندووه" لینکی ئەلیکترۆنی ساختە و زانیارییەکان کە دەگەڕێندرێنەوە بۆ بانکی ڕافیدەین لە سۆشیال میدیادا بڵاوبوونەتەوە کە ئاماژەن بۆ دەستپێکردنەوەی پێشکەشکردنی پێشینەی ئەلیکترۆنی بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان و بڵاوکردنەوەی ئەو خشتانەی کە پیشان دەدەن میکانیزمی گەڕاندنەوەی پێشینەکان راست نین و سه‌ر به‌بانكی رافیده‌ین نین.
هه‌روه‌ها وتی" دووپات دهكه‌ینه‌وه كه پێشینه کانی ( فه‌ڕمانبه‌ڕان، خانه‌نشینان، و هێزه ئه‌منییه‌کان) که موچه کانیان له بانکی رافیده‌ینه له ئێستادا و به شێوه یه کی کاتی ڕاگیراوه به‌هۆی نه‌مانی پاره تەرخانکراوه‌كان بۆ ساڵی 2023. سەبارەت بەقەرزەکانی دیكه‌ی (خانوبەرە و پڕۆژە بچووکەکان) بێگومان بەردەستن و بەردەوامن وکارکردن لەسەری و بەرەوپێشبردنی مامەڵەکان لە ڕێگەی لقەکانی بانکەکەوە لە بەغدا و پارێزگارەکان ئەنجام دەدرێت.
بانکەکە داوای لە کڕیارەکانی و میدیا و ڕای گشتی کردووە ئەم بەستەرانە وەرنەگرن و نەگوازنەوە وبڵاونه‌كه‌نه‌وه و لە سەرچاوە فەرمییە متمانەپێکراوەکانەوە وه‌ریبگرن بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری راست و دروست و پشتراستكراوه به‌ده‌ست بێنن.