بهغدا-INA
ئەنجوومەنی نوێنەران ڕۆژی شەممەی داهاتووی وەک وادەیەک بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنێکی نائاسایی بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی دۆخی فەلەستین دیاری کرد.
یوسف كولابی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران، لە پۆستی لەسەر سهكۆی (X)ی خۆی، و ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وهریگرتووه، ڕایگەیاندووە " دوای ئەوەی داواکارییەک بە زیاتر لە 50 واژۆوە پێشکەش بە نوێنەران کرا، بڕیاره دانیشتنێکی نائاسایی لهرۆژی شەممەی داهاتوو 14ی تشرینی یەکەمی 2023 بەڕێوە بچێت، کە تایبەت دهبێت بە دەرکردنی بڕیار سەبارەت بەورهوشهی كه گەلی فەلەستین تووشی بووه له جینۆساید و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی لەلایەن کیانی زایۆنیستی قۆرخکارەوە.