بهغدا-INA
فوئاد حوسێن جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری کاروباری دەرەوە و فەیسەڵ میقداد وەزیری کاروباری دەرەوە و تاراوگەنشینانی کۆماری عەرەبی سوریا جەختیان لە سەر پێویستی بەردەوامی هەوڵەکان بۆ گەڕاندنەوەی مافەکانی گەلی فەلەستین کرد.
وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێدراووە، ڕاگهیاند" فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە، دوێنێ، لەگەڵ وەزیری دەرەوە و تاراوگەنشینانی کۆمار عەرەبی سوری فەیسەڵ میقداد، لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی کۆمکاری دەوڵەتانی عەرەبی لەسەر ئاست کۆبوونەوەی وەزاری، لە قاهیرە، تاوتوێی دوا پێشهاتانەكانی کردووه کە لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین ڕوودەدەن.
لە میانی دیدارەکەدا، فوئاد حوسێن، وەزیری دهرهوهی سوریا جەختیان لەسەر پێویستی گرتنەبەری هەڵوێستی هاوبەشی عەرەبی کردەوە بۆ ڕاگرتنی ئەو پێشێلکارییە بەردەوامانەی کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی داگیرکەرەوە بەرامبەر گەلی فەلەستین ئەنجام دەدرێن، کە هۆکاری سەرەکیی سهرههڵدانی دۆخی ئاڵۆزی ناوچە فەلەستینییەکان بووه.
ههردوو وەزیر پێداگرییان لەسەر پێویستی پابەندبوون بە بڕیارنامە نێودەوڵەتییەکان كردووه کە لەلایەن قەوارەی زایۆنیستی پشتگوێ خرابوون و درێژەدان بە هەوڵە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بە ئاراستەی گەڕاندنەوەی مافە ڕەواکانی گەلی فەلەستین و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان کە قودسی پیرۆز وەک پایتەختی فەلەستین بێت.
لهلایی خۆیەوە وەزیری دەرەوەی سوریا ستایشی ئەو بەیاننامەیەی حکومەتی عێراقی كرد كهسەبارەت بە دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل، کە هەڵوێستێکی نوێ نییە بۆ عێراق کە هەمیشە لە پاڵ گەلانی لاوازدا وەستاوە.