ئەنجامدەری تەقینەوەكەی ماڵی كارمەندێكی كاروباری ماددەهۆشبەرەكان لە نەجەفی ئەشرەف دەستگیر دەكرێت

ئەمنی
  • 11-10-2023, 22:03
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، دەزگای هەواڵگری رایگەیاند: ئەنجامدەری تەقینەوەكەی ماڵی كارمەندێكی بەشی كاروباری ماددە هۆشبەرەكانی كەربەلای پیرۆز لە پارێزگای نەجەفی ئەشرەف دەستگیركرا.
    دەزگاكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بە هەوڵێكی هەواڵگریی زۆرباش، مەفرەزەكانی دەزگای هەواڵگری كە لەلایەن شانەی (سقور) نوێنەرایەتی دەكران، و دوای پێكهێنانی تیمێكی هەواڵگری و لەڕێگەی بۆسەیەكی توندەوە توانیان تۆمەتبارەكە دەستگیربكەن، كە زۆر مەترسیدارە و چەندین تاوانی ئەنجامداوە، لەنێویاندا تەقاندنەوەی ماڵی كارمەندێكی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری ماددەهۆشبەرەكان لە كەربەلای پیرۆز بە نارنجۆك، كە بە یەكێك لە گرنگترین بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان و چەك دادەنرێت، دوای هەڵاتنی لە پارێزگای كەربەلای پیرۆزەوە بۆ پارێزگاری نەجەفی ئەشرەف، دەستگیركرا و ڕەوانەی لایەنی پەیوەندیدار كرا بۆ ئەوەی ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر بگیرێتەبەر.
    دەزگاكە داوادەكات، پێویستە لە هەموو تاوانەكانی ئیبتزاز لە دژی هاوڵاتیان ئاگاداربكرێنەوە بە پەیوەندیكردن بە هێڵی گەرمی بێ بەرامبەری ژمارە 144.