بەغداد - INA
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران محەمەد حەلبوسی، ئەمرۆ چوارشەممە، بەرەو پاریسی پایتەختی فەرەنسا بەرێكەوت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەن نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران محەمەد حەلبوسی، ئەمرۆ چوارشەممە، لەسەر بانگهێشتێكی فەرمی بەرەو پاریسی پایتەختی فەرەنسا بەرێكەوت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: حەلبوسی بریارە لە میانی سەردانەكەی چاوی بە ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆك كۆمار و یائیل براون بیفە سەرۆكی كۆمەڵەی نیشتمانی و جیرار لارشیە سەرۆكی ئەنجومەنی پیران بكەوێت.