نوسینگەی سەید سیستانی بەیاننامەیەك سەبارەت بەوەی بەسەر كەرتی غەززەدا هاتووە بڵاودەكاتەوە

سیاسی
  • 11-10-2023, 20:23
  • +A -A

    نەجەفی ئەشرەف  - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، نوسینگەی مەرجەعی باڵای ئایینی سەید عەلی سیستانی، بەیاننامەیەكی سەبارەت بەوەی بەسەر كەرتی غەززەدا هاتووە بڵاوكردەوەو ئاماژەی بەوەشكرد: كۆتایی هێنان بە تراژیدیای فەڵەستین و لابردنی داگیركاری تاكە ڕێگەیە بۆ دامەزراندنی ئاسایش و ئاشتی.
    نوسینگەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ  ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لەم رۆژانەدا كەرتی غەززە ڕووبەڕووی بۆردومانی بەردەوام و هێرشی چڕی بێوێنە بووەتەوە و تا ئێستا زیاتر لە شەش هەزار هاوڵاتی مەدەنی بێتاوان شەهید و بریندار بوون، و بوەتە هۆی ئاوارەبوونی ژمارەیەكی زۆریان لە ماڵەكانیان، هەروەها وێرانبوونی ناوچەی نیشتەجێبوونی گەورە.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: تۆپبارانەكان ناوچە جۆراوجۆرەكان دەكەنە ئامانج تا ئەو كاتەی چیتر شوێنێكی پارێزراو بۆ خەڵك نییە بۆ پەناگە.
    راشیگەیاند: لەهەمانكاتدا سوپای داگیركەر گەمارۆیەكی خنكێنەر بەسەر كەرتی غەززەدا دەسەپێنێت كە لەم دواییانەدا ئاو و خۆراك و دەرمان و پێداویستییەكانی دیكەی ژیانی لەخۆگرتووە، ئەمەش گەورەترین زیانی بەو خەڵكە گەیاندووە كە بێدەسەڵاتن، وەك ئەوەی بیەوێت تۆڵەیان لێبكاتەوە و قەرەبووی شكستە گەورەكەی لە ڕووبەڕووبوونەوەكانی ئەم دواییە بكاتەوە.
    جەختیشیكردەوە: ئەوەی بە تەواوی لە ڕوانگەی هەموو جیهانەوە ڕوودەدات و هیچ ڕێگری و بەربەستێك نییە، بەڵام هەندێك كەس هەن كە پشتیوانی لەو كردەوە تاوانكارییانە دەكەن و پاساوی ئەوە دەدەن كە بەرگری لە خۆكردنە.
    وتیشی: داوا لە هەموو جیهان دەكەن لە بەرامبەر ئەم دڕندەییە ترسناكەدا بوەستن و ڕێگری بكەن لەوەی هێزە داگیركەرەكان پلانەكانیان جێبەجێ بكەن.
    ئاماژەی بەوەشكرد: كۆتاییهێنان بە كارەساتی ئەم گەلە بەڕێزە - كە ماوەی حەوت دەیە بەردەوامە - بەدەستهێنانی مافە ڕەواكانیان و دوورخستنەوەی داگیركاری لەسەر زەوییە قۆرخكراوەكانیان تاكە ڕێگایە بۆ هێنانەدی ئاسایش و ئارامی بۆ ئەم ناوچەیە، بەبێ ئەوە، بەرخۆدان بەرامبەر بە دەستدرێژكاران بەردەوام دەبێت و توندوتیژی بەردەوام دەبێت.