بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، هێزەكانی حەشدی شەعبی، دەستگیركردنی تیرۆریستێكیان لە پارێزگای ئەنبار ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: هێزێكی هاوبەش لە هەواڵگری لیوای 7ی هێزەكانی حەشدی شەعبی و هەواڵگری لیوای 39ی سوپا، كەسێكی داواكراویان بەدۆسیەی تیرۆر لە خۆرهەڵاتی پارێزگای ئەنبار دەستگیركرد.
ئاماژەی بەوەشكرد: دەستگیركردنەكە لە كاتی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنیدا بووە، كە هێزەكە توانیویەتی لەبۆسەیەكی توندا داواكراوەكە دەستگیربكات دوای بەدواداچوونێكی ورد، كە لە ئەنجامدا دەستگیركردنی داواكراوەكەی لێكەوتەوە.
ئاشكراشیكرد: رێكارە پێویستەكان لەبەرامبەر دەستگیركراوەكەدا گیراوەتەبەر.