هەولێر – INA
ئەمڕۆ چوارشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندی ئەمریكی گفتۆگیان لەسەردوایین پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان و ناوچەكە كرد.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە،" ئەمڕۆ چوارشەممە، 11-10-2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بە سەرۆكایەتیی ڤیکتۆریا تایلۆر، جێگری یاریدهدهری وهزیری دهرهوهی ئەو وڵاتە كرد. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە کۆبوونەوەیەکدا، "دوایین پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان و ناوچەكە، میكانیزمی چارەسەركردنی كێشەكانی هەولێر ـ بەغدا" گفتوگۆیان لەسەر کرا.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەراگەینداوەكەیدا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە، نێچیرڤان بارزانی جەختی لەوە کردەوە كە "چارەسەری بنەڕەتیی كێشەكانی عێراق بە گشتی و سەقامگیریی سیاسی و ئابووریی عێراق، چەسپاندن و جێبەجێكردنی دروستی سیستمی فیدراڵییه و شاندی میوانیش هاوڕای بهڕێزیان بوو."
ئاماژە بەوەش كراوە، شاندی میوان پشتگریی خۆیان بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان لە هەموو ڕوویەكەوە بەتایبەت لە چارەسەری كێشە سیاسی و ئابوورییەكانی نێوان هەردوولا و هاندانی وەبەرهێنەرانی ئەمەریكی تا لە عێراق و هەرێمی كوردستان وەبەرهێنان بكەن، دووپات كردەوە.
لە راگەیێندراوەکەیشدا هاتووەلە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ، لەبارەی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەكانی ئەمریكا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان و چەند بابەتێكی دیکەی جێی بایەخی هاوبەش، گفتوگۆ کراوە.
كهشناسی: لهههفتهی داهاتوو باران دهبارێت