بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە پشتڕاستی كردەوە كە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە بەشداری لە كۆبوونەوەی بەپەلەی تاوتوێكردنی دەستدرێژیی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە دەكات.
سەحاف بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "فواد حسێن، جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە گەیشتنە قاهیرە بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی لەسەر ئاستی وەزاری".
سەحاف وتیشی: لە كۆبوونەوەی بەپەلەدا باس لە دەستدرێژی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە دەكرێت.