بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەزگای دژە تیرۆر كوشتنی 3 تیرۆریستی لە پارێزگای سەڵاحەدین ڕاگەیاند.
دەزگای دژە تیرۆر لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، “بە پشتبەستن بە ڕێنماییەكانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان، محەمەد شیاع سودانی و سەرپەرشتی بەرپرسی دژە دەزگای تیرۆر، لیوا عەبدولوەهاب ساعدی، و بە بۆسەیەكی ورد بەپێی زانیارییە هەواڵگرییە وردەكان، پاڵەوانەكانی دەزگاكە توانیان (3) تیرۆریستانی چەتەكانی داعش لە پارێزگای سەڵاح الدین- قەزای دووز خورماتوو بكوژن”.