بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید پەیامێكی نووسراوی لە شا سەلمان بن عەبدولعەزیز، پاشای شانشینی سعودیە وەرگرت.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، "سەرۆكی كۆمار، عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، پەیامێكی نووسراوی لە شای سعودیەوە پێگەیشت، لە میانی دیدارەكەی لەگەڵ عەبدولعەزیز شەمەری باڵیۆزی سعودیە بۆ عێراق”.
ئاماژەی بەوەشكرد، "پەیامەكە خواستی شانشینی لەخۆگرتبوو بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات بە شێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی هەردوو گەلی برا بكات، هەروەها گرنگی هەماهەنگی هەڵوێستەكان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تەحەددایانەی ڕووبەڕووی ناوچەكە دەبێتەوە".
لە میانی دیدارەكەدا سەرۆكی كۆمار جەختی لە "پێویستی چەسپاندنی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و شانشینی و فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاریی بنیاتنەر بۆ بەرژەوەندی هەردوو وڵات كردەوە".
لای خۆیەوە باڵیۆز شەمەری دووپاتی كردەوە "پەرۆشی شانشینی یەكگرتوو بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ عێراق و پاڵپشتیكردنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵاتەكەی"، ستایشی "پێشهاتە ئەرێنییەكانی كرد كە عێراق لە بوارە جیاجیاكاندا بەخۆیەوە دەبینێت".