بەغدا -INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆک کۆمار، جەختی لەسەر پێویستی مافی عێراق کردەوە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەروەری وڵاتەکەی لە پێشێلکارییەکان.
سەرۆكایەتی كۆمار لر ڕاگەیەندراوێکدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێدا هاتووە “سەرۆکی کۆمار، عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ لە کۆشکی بەغدا پێشوازی لە محەمەد کازم سادق باڵیۆزی ئێران لە عێراق کرد، هەردوو لا باسیان لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پێشهاتەکانی ناوچەکە کرد”.
سەرۆک کۆمار جەختی لە "پێویستی هەماهەنگی و هاوکاریی هاوبەش لە دۆسێ و پرسەکانی بەرژەوەندی هاوبەش بە شێوەیەک کە ئاسایش و سەقامگیری بەدی بهێنێ و چانسی ئاشتی لە ناوچەکەدا بەرز بکاتەوە"
هەر بە پێی ڕاگەیاندراوەكە سەرۆك كۆمار جەختی لەسەر "رێککەوتنە ئەمنییەکەی نێوان هەردوو وڵات و گرنگییەکەی لە چەسپاندنی ئاسایشی سنوورە هاوبەشەکان کرد و ئاماژەی بەوەدا کە "رێککەوتنەکە هەڵوێستی عێراق بەرجەستە دەکات کە خاکی عێراق ڕەتدەکاتەوە وەک مەیدانی هەڵدانی دەستدرێژی بۆ سەر هەر یەکێک لە وڵاتانی دراوسێ".
هەروەها، سەرۆک کۆمار جەختی لە "پێویستی مافی عێراق بۆ پاراستنی ئاسایش و سەروەری خۆی لەو پێشێلکاری و دەستێوەردان کە کاریگەری لەسەر شارەکانی عێراق و بەتایبەتی لە هەرێمی کوردستان هەیە کردووەتەوە.
لای خۆیەوە باڵیۆز محمد کازم سادق جەختی لەوە کردەوە، "ئاواتی کۆماری ئیسلامی پتەوکردنی پەیوەندیی هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاجیاکاندا، هەروەها پشتیوانی ئاسایش و سەقامگیری بۆ گەلی عێراقە".