بەغدا - INA - حەسەن ئفواز
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەمینداری ئەمانەی بەغدا، عەممار موسا كازم، وادەی كردنەوەی ڕێگای سنبادی دیاریكرد، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە ئەو ڕێگایە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی قەرەباڵغی هاتوچۆ لەسەر شەقامی زەعفەرانییە و چوارڕێیانەكە.
كازم بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: “بە پشتبەستن بە ڕێنماییەكانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران بۆ كەمكردنەوەی قەرەباڵغی هاتوچۆ لە پایتەخت، ئەمینداریەت بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی نووسینگەی سەرۆكی حكومەت، بەردەوام بوو لە تەواوكردنی ڕێگای سندیباد ، كە بە یەكێك لە ڕێگا گرنگەكان دادەنرێت”، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە "بەدەرچووە" ئاستەنگ و بوونی ئاسانكاری سەر بە وەزارەتە خزمەتگوزارییەكان لە چوارچێوەی ڕێڕەوی ڕێگاكەدا هەیە”.
ئاماژەی بەوەشكردووە، "پانی ڕێگاكە ١٢ مەتر و درێژییەكەی زیاتر لە ٣ كم"، ئاماژەی بەوەشكردووە "كاری قیرتاوكردنەكەی نزیكە لە تەواوبوون، ئەوەی دەمێنێتەوە ڕووپۆشكردنی چینە ڕووكارەكەی كۆتا بەشی ڕێگاكە".
جەختیشی لەوە كردەوە "تا كۆتایی ئەم مانگە ڕێگاكە دەكرێتەوە بەپێی ئەو خشتەیەی كە بۆ تەواوكردنی ئەم پڕۆژەیە دیاری كراوە".