بەغدا-INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری سەربازی دەستگیرکردنی سێ ئەندامی باندە تیرۆریستییەکانی داعشی لە ئەنبار ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری سەربازی لە ڕاگەیەندراوێکدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە “ئۆپەراسیۆنێکی چۆنایەتی و هەوڵێکی هەواڵگریی بەرز، لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگریی دروست لە فیرقەی دەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری سەربازی، بە هاوکاریی هەواڵگری هێزێک لە لیوای ٤٠، و لە ڕێگەی بۆسەیەکی وردەوە لە ناوچەی نعێمیە، لە ئەنجامدا دەستگیرکردنی(٣) ئەوانەی تۆمەتبارن بە تیرۆر بەپێی بڕگەکانی مادەی چوارەمی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە فەللوجە قەزا و ئەوانەی سەر بە باندە تیرۆریستییەکانی داعشن و وەک سەرباز لە ڕیزەکانی داعشدا کاردەکەن”.
لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەش كراوە كە "دوای تەواوکردنی ڕێکارە پێویستەکان بەرامبەریان ڕادەستی لایەنی داواکراو کران".