بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران تاجە گوڵینەی لە مۆنۆمێنتی سەربازی نەناسراو لە ڕووسیا دانا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئینا) ناردووە ڕاگهیاند: "محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران تاجە گوڵینەی لە مۆنۆمێنتی سەربازی نەناسراو لە ڕووسیا دانا، و لە میانی مەراسیمەکەدا سروودی نیشتمانی عێراق لێدرا و پاسەوانی شەرەف نمایشکرا."