بەغداد/ـINA
نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لەعێڕاق جنین بلاسخارت ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیلەوەکردەوەکە حکومەتی عێڕاقی هەنگاوی گرنی ناوە بۆ چاکسازی دارایی وبانکی.
بلاسخارت لە وتەکانیدا لە ئەنجومەنی ئاسایش کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدوداچوونی بۆکرد وتی حکومەتی عێڕاقی هەنگاوی گرنگی ناوە بۆ چاکسازی دارایی وبانکی وسەکۆیەکی ئەلکتڕۆنی بۆ فڕۆشتنی دراوی بیانی کردووەتەوە.
وتیشی حکومەتی عێڕاقی ڕێکاری گرتووەتەبەر بۆ ڕادەستکردنی دزیکارانی نەختینەی عێڕاق و هەنگاویشی ناوە بۆ پترکردنی وەبەرهێنان لە کەرتی تایبەت، بودجەکەش چەندبەندێکی گرتووەتەخۆ بۆ دابینکردنی پێداویستیەکانی پاشخانی ئابووری وپێشکەشکردنی خزمەتگوزاری.
وتیشی حکومەت ستڕاتیژیەتێکی نیشتیمانی بۆ نەهێشتنی تلیاک داڕشتووە و گۆڕانکاریەکانی کەشوهەواش ئاڵنگاریەکی ڕاستەقینەیە وحکومەت پلانی بۆ داڕشتووە،هەروەها بلاسخارت دەستخۆشی لەوکۆششانەکرد کە بۆ کاراکردنی لێژنە دوو قۆڵیەکانی بۆ ئاسایشی سنوورەکانی تورکیاوعێڕاق.
دەربارەی خۆرعبداللەش ڕوونیکردەوەکە عێڕاق پابەندە بە یاسا نێودەوڵەتیەکان.
ئاماژەشی بەوەکرد کە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان بۆ عێڕاقیەکان یەکلاکەرەوەیە.