بەغداد/ INA
ئەمینداری گشتی عەسایبی ئەهلی حەق شێخ قیس خزعلی لەگەڵ سەرۆکی نووسینگەی سیاسی حەماس حاجی ئسماعیل هنیە ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە بارودۆخی غەززەوسەرکەوتنەکانیان تاوتوێکرد و جەختیش کردەوەلە پابەندبوونی عێڕاق لە پشتیوانیکردنی دۆزی فەلەستین.
نووسینگەی ئەمینداری گشتی عەسایبی ئەهلی حەق لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی شێخ خەزعەلی لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئیسماعیل هەنیە بارودۆخی سەربازی و سەرکەوتنەکانی ئەمدواییەیان تاووتوێکرد.
شێخ خەزعەلی جەختی لەوەکردەوەکە
عێڕاق بەحکومەت و گەلەوە پابەندەبە هەڵوێستی خۆی لە پشتیوانیکردنی فەلەستین ئاماژەشی بەوەکرد هەموو شەرەفمەندانی گەلی عێڕاق پشتیوانی گەلی فەلەستین دەکەن کە پاڵەوانێتی تۆماردەکەن لە ئۆپەراسیۆنی تۆفانی ئەقسا.
لەلایەن خۆشیەوە هەنیە جەختی لەوکردەوەکە ئۆپەراسیۆنەکە بەوردی چڕی بەڕێوەدەچێت و بووەهۆی ئەوەی دوژمن هاوسەنگی خۆی لەدەست بدات، هەروەها داوای جاڕی گشتی کرد بۆ هەمووئەوانەی دەتوانن بچنە فەلەستین بۆ شکاندنی سنوورەکانی ئیسڕائیل و شکاندنی گەمارۆی ئابووری بە داراییکردن ویارمەتیدانی نەختینەیی بۆ فەلەستین.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد