بهغدا-INA
ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیران، حەمید نەعیم غهزی، ئەمڕۆ سێشەممە، جەختی لەسەر پێویستی پابەندبوون بە بەرنامەی حکومەت بۆ باشترکردنی دۆخی پارێزگاکان کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیران، لە بەیاننامەیەکدا کە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، غهزی پێشوازی لە پارێزگاری واست، محەمەد جەمیل ئەلمەیاحی” کردوغهزی پشتگیری تەواوی خۆی بۆ سەقامگیری پارێزگا لە بوارە جیاوازەکاندا دووپاتکردەوە، بەتایبەتی ئهوهی پەیوەسته بە پڕۆژەکانی شار و خزمەتگوزاری و کشتوکاڵی.”
لە میانی دیدارەکەدا، غهزی جەختی پەرۆشی حکومەت لەوە کردەوە بۆ پاڵپشتیکردنی حکومەتە خۆجێیەکان و یەکە کارگێڕییەکان لە پارێزگا جیاوازەکان، لەنێویاندا پارێزگاری واست”، ئاماژەی بە “پێویستی پابەندبوون بەناوهرۆكی بەرنامەی حکومەت كرد سەبارەت بە باشترکردنی بواری کشتوکاڵی لە پارێزگاکان و پشتگیریکردنی پرسه کشتوکاڵییەکان بەوەرگرتنی تەکنیکەکانی ئاودێری مۆدێرن، جگە لە ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە بواری ئاژەڵداری و پەلەوەر، و وەبەرهێنان لە بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی پەیوەندیدار بە پەرەپێدانی پڕۆژەی ستراتیژی و گەشەپێدانی گرنگ بۆ باشترکردنی واقیعی پارێزگاکە و باقی پارێزگارەکان”.
لهلای خۆیەوە پارێزگاری واست لایەنە گرنگەکانی ئەو پڕۆژانەی كهلهپارێزگا جێبەجێ کراون لە چوارچێوەی تەرخانکردنی بودجەی گەشەپێدانی هەرێم یان وەبەرهێنان خستهروو، بە شێوەیەک کە بەشداربێت لە گۆڕینی واقیعی پارێزگاکەدا.