بەغداد/ INA
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران محمدحلبووسی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی کۆماریسڕبیا ئانا بیرنابیچ باسیان لە پتەوکردنی هاریکاری دووقۆڵی کرد.
بەیاننامەی نووسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی لەدیدارکەدا باس لە پەیوەندیە دووقۆڵیەکان و گرنگی پتەوکردنی هاریکاری کرا لەبوارەکانی خوێندن و تەندروستی و کشوکاڵ وجەختیش کرایەوەسەر هاوکاری پەرلەمانی وهەماهەنگی دووقۆڵی وهەروەها باس لە شوێنەوارەکانی عێڕاق کرا کەحکومەتی سڕبیا لەکاتی ڕەوانەکردنیاندا دەستی بەسەریاندا گرت.