بەغداد/ INA
سەرۆک کۆمار عبدولهتیف جهمال ڕهشید ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیکردەوەسەر گرنگی چڕکردنەوەی کۆشسەکان بۆ پتەوکردنی ئەمنیەتی سەرسنوورەکان.
سەرۆکایەتی کۆمار لەبەیاننامەیەکدا کە ڕەوانەی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کرا وتی سەرۆک کۆمار ئەمڕۆ لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی قاسم ئەعڕەجی.
وتیشی لە میانەی دیدارەکەدا باس لەدواهەمین پێشهاتەکان کرا.
سەرۆک کۆمار ئاماژەیکرد بەوەی کە پێویستە کۆششەکان لەناوچە سنووریەکان چڕبکرێنەوە و واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی ئەمنی نێوان عێڕاق و کۆماری ئیسلامی ئێرانیشی بەرزنرخاند.
هەروەها جەختیکردەوەلە گرنگی ئەو ڕێککەوتننامەیە بۆ پتەوکردنی ئاسایش بکرێت.
لەلایەن خۆشیەوە ئەعڕەجی شڕۆڤەیەکی تێروتەسەلی دەربارەی پلانەکانی داهاتوو و ئێستای دەزگەی خستەڕوو.