هه‌ولێرـ INA
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2023/10/10، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ سه‌يد عه‌ممار حه‌كيم سه‌رۆكى ڕه‌وتى حيكمه‌ی نیشتمانی و شاندێكى ياوه‌رى، ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یێندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه راگه‌یاند" هه‌ردوولا به‌رده‌واميى گفتوگۆى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراقيان بۆ لێكگه‌يشتن و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و به‌پێى ڕيككه‌وتنه سياسييه‌كان به پێويست و گرنگ زانى، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له كارى پێكه‌وه‌يى و هاوبه‌شى لايه‌نه‌كان بۆ پاراستنى سه‌قامگيريى سياسى له وڵات كرده‌وه.
دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.