به‌غدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران محه‌مه‌د شیاع سودانی لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیای فیدراڵ، ڤلادیمێر پوتین کۆبووەوە، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ مۆسکۆ، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ گەیشتە مۆسکۆ، له‌سه‌ر داوه‌تنامه‌یه‌كی ره‌سمی.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌راگه‌یێندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه راگه‌یاند" لە میانی کۆبوونەوەیەکی فراواندا کە شاندی فەرمی عێراق و لایەنی ڕووسیای تێدا به‌شداربوون، باس له پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و میکانیزمەکانی بەرزکردنەوەی هاریکاری هاوبەش لە بوارە جیاجیا گرنگەکاندا کرا، هه‌روه‌ها چه‌ندین پرسی دیكه دیارترینیان پرسی وزە و پەرەپێدانی کەرتی پیشەسازی نەوت و بوونی کۆمپانیا نەوتییەکانی ڕووسیا لە عێراق تاوتووێكران، کە عێراق ئێستا جوڵەیەکی گەورەیە لە بواری وەبەرهێنان، لە چوارچێوەی دیدگا و ستراتیژی حکومەت بۆ پێشخستنی ئابووری عێراق و هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی به‌خۆیه‌وه ده‌بێنێت.
هه‌رلە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر کۆمەڵێک پرسی ناوچەیی و نێودەوڵەتی کەپه‌یوه‌ستن به بەرژەوەندی هاوبەشی هه‌ردوو وڵاته‌وه، هەروەها باس لە پێشهاتە مەترسیدارەکانی ڕووداوەکانی ئێستای ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین کرا، هاوکات سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران هەڵوێستی پتەوی عێراقی لەسەر پرسی فەلەستین دووپاتکردەوە، کە مافی فەلەستینی دووپاتدەکاتەوە بە کەرامەت و دادپەروەرییەوە بژین، وداواشی لە ڕووسیا كرد هەنگاو بەپەلە بنێت لەگەڵ ئەندامانی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ راگرتنی هێرشە بەردەوامەکانی سەر خاکی فەلەستین.
له‌لای خۆیەوە سەرۆکی ڕووسیا ئاماژەی بە قووڵایی پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست کرد و ئاماژەی بەوەدا کە کەرتی وزە مەیدانێکی ئومێدبەخش و کراوەیە بۆ هاریکاریی بەرهەمدارتر و کاریگەرتر.
هەروەها پێشوازی لە بەشداریی سودانی کرد لە دانیشتنی شەشەمی کۆڕبەندی هەفتەی وزەی ڕووسیا کە بڕیارە سبەی بەڕێوە بچێت، ئەمەش دەرفەتێکی گرنگە بۆ فراوانکردنی ئاسۆی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات لە پەرەپێدانی کەرتەکانی وزە و نەوت و گاز.
سه باره ت به ڕووداوه کانی ئه م دواییه که‌له فه‌له‌ستین ڕوویان دا، سه ڕۆک پوتین ئاماژه ی به ئه‌و جموجۆڵ و هه وڵانه‌ی کرد که ده درێن بۆ ڕاگرتنی ده‌رئه‌نجامه ئه‌منییه مه‌ترسیداره‌کان که به ڕوونی له هه ڵکشاندان.