بەغداد/ INA
سەرۆک کۆمار عبداللتیف جمال ڕشید ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیکردەوەلە سەر گرنگی پشکی دادپەروەرانەی ئاو بۆ عێڕاق.
بەیاننامەی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆک کۆمار لەکۆشکی بەغداد پێشوازیکردلە شاندی تەکنیکی ڕێکخراوی خۆراک وکشتوکاڵی نەتەوەیەکگرتووەکان بەسەرۆکایەتی بەڕێوەبەری لقی خاک وئاو لیفینج لی وشاندی یاوەری.
ئاماژەشی بەوەکرد کە کەلەدیدرەکەدا باس لەهاوکاریەکانی نێوان عێڕاق و ڕێکخراوەکەکرا.
ڕوونیشی کردەوەکەباس لە بابەتەکانی وشکاڕۆیی و بیابانبوون وڕەشەباو گردەلوول کراو باسی پەڕەپێدانی سێستەمی ئاودێری و چاکسازی کشتوکاڵی کرا. لەلایەن خۆشیەوە شاندی میوان خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ دیداری سەرۆک کۆمار دەسخۆشیشیان لێکرد بۆ ئەوپێشنیازوگرنگیپێدانەی بە بابەتی ئاو و کشتوکاڵ.