بەغداد – ا ه ع حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران، ئەمرۆ یەك شەممە، تەئكیدیكردەوە لەسەر گرنگی چڕكردنەوەی كاركردن لەپرۆژەی ناوچەی قبلە بۆ ئەوەی سودی تەواوی لێوەربگیرێت. سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند:" عەبادی سەردانی پرۆژەی ئاوەرۆی ناوچەی قبلە-ی لە پارێزگای بەسرە كرد". لەو سەردانەیدا سەرۆك وەزیران رۆشنایی خستەسەر "گرنگی چڕكردنەوەی كاركردن لەپرۆژەی ناوچەی قبلە بۆ ئەوەی سودی تەواوی لێوەربگیرێت"، وتیشی "توانا و لێهاتویی عێراقییەكان لە هەڵمەتی بنیاتنانەوە و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان سەركەوتن بەدەستدەهێنێت".