بەغداد/ ـINA
ڕێبەری ڕەوتی سەدڕ سید موقتەداسەدڕ ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختی لەوەکردەوەکە جیهادکردن دژبە زایۆنیزمی دوژمنکار شەرەفمەندی و شکۆداریە.
سید موقتەدا سەدڕ لە وتەیەکیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدوداچوونی بۆکرد وتی" بەرگریکردن لووتی زایۆنیزمی شکاند بەرامبەربە شاڵاوی فەلەستینیەکان و دەریخست کە ئەوان لاوازن و خۆبەزلزانینیان نەهێڵرا.
سیدسەدڕ وڵاتانی عەرەبی وئیسلامی بانگهێشت کرد بەتایبەتی سعودیەوئێران بۆ گەیاندنی خۆراک و ئاو بۆ غەززە ، هەروەها داوای لەمیسڕ کرد کە دەروەزەی ڕەفەح بەرامبەر بە یارمەتیەکان بکاتەوە.
ئاماژەشی بەوەکرد کە گێڕانەوەی قودس و خاکی فەلەستینی داگیرکراو ئەمانەتێکە ولە ئەستۆماندایە وئامادەگیشی نیشاندا بۆ ناردنی ئاو بۆ غەززە.
هەروەها وتی کەسوکارمان لە غەززە باڵاترین ماناکای جیهادو ئارامی تۆماردەکەن.