بەغداد/ INA وسام مەلا
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختیکردەوەلەوەی کە پشتیوانی سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی دەکات لە نەهێشتنی گەندەڵی و باشکردنی باری کەرتی دارایی، هەروەها ئاماژەیکرد بە سەردانیکردنی واشنتن بەم نزیکانە کەدەرفەتێکە بۆ پتەوکردنی پەیوەندیەکانی هەردوولا.
جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری عێڕاق و ئێران فیکتۆریا تایلو لە دیدارێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وتی یەکەمین جارە کەسەردانی عێڕاق دەکەم وپێخۆشحاڵم بەبوونم لێرە بۆ پتەوکردنی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوولا.
وتیشی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوولا درێژخایەن و ستڕاتیژیە و پشتیوانی ئەو جەنگەدەکەین کە سەرۆک وەزیرانی عێڕاق دژبە گەندەڵی بەرپای کردووە.