پێشبینیەکانی کەشناسی بۆ کەشوهەوای ئه‌مڕۆ ورۆژانی داهاتوو

ناوخۆ
  • 10-10-2023, 10:51
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە کەشناسی عێڕاق پێشبینیەکانی خۆی بڵاوکردەوە.
    بەیاننامەی کەشناسی کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" سبەی چوارشەممە لەناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور پەڵەهەوردەبێت و لە باکووریش تەماوی دەبێت و دەرفەتی ڕێژنەبارانیش دەبێت ،پلەکانی گەرماش لەناوەڕاست نزیک ڕۆژی پێشتر دەبێت.
    ڕۆژی پێنجشەمووش لەناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور ساف وپەڵەهەوریش دەبێت لەباکووریش ساف و هەندێک هەوردەبێت، پلەکانی گەرماش تۆزێک لەڕۆژی پێشتر بەرزدەبنەوە ولە باکوور و باشووریش نزیک ڕۆژی پێشتردەبن.
    ڕۆژی هەینیش ساف و هەدێک هەوردەبێت لەسەرانسەری وڵاتدا پلەکانی گەرماش لە ناوەڕاست و باکوور نزیک ڕۆژی پێشتردەبێت.
    ڕۆژی شەممەی داهاتووش ساف و هەندێک هەوردەبێت و پلەکانی گەرماش لەسەرانسەری وڵاتدا نزیک ڕۆژی پێشتر دەبێت.