بەغداد/ INA
وەزارەتی ناوخۆ ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە بازرگانێکی ماددەی هۆشبەرەکانی کووشتووە.
وتەبێژی وەزارەت عەمید میقداد میری لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی: هێزێک بە سەرپەرشتی فەرماندەی لیوای نۆزدەی سەربە پۆلیسی فیدڕاڵی بەهەماهەنگی هەواڵگری و تیمەکانی پۆلیسی ناوچەی فەحامە و ناوچەی مەنسوور توانی گەمارۆی بازرگانێکی ماددە هۆشبەرەکان بدات کە بەتەمای هەڵاتن بوو لە ئۆپەراسیۆنەکەدا لەسەر پردی موسەننا کوژرا.
وتیشی کە بازرگانەکە بەخۆی دەستدرێژی کردووەو هاووڵاتیەک و پۆلیسێکی بریندارکردووە.
ئاماژەشی بەوەکرد کە تاوانبارەکە دەمانچەیەکی پێبووە لەجۆری HSو دۆسیەکەش ڕێکاری یاسایی بۆ وەرگیرا.