بهغدا-INA
محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران و تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری قەتەر جەختیان لە سەر ڕاگرتنی پەرەسەندن و بۆردومانی شەڕانگێزانەی غەززە کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە، “محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، لەگەڵ میری دەوڵەتی قەتەری برا، شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، کاردانەوەی ڕووداوەکانی دۆخی مەترسیدارەی لهخاكی داگیرکراوەکانی فەلەستین تاوتووێی كرد.
ههروهها راگهیاند" لهم پهیوهندییه تهلهفۆنیهدا جەخت لەسەر پێویستی ڕاگرتنی هەڵکشان و ئۆپەراسیۆنە شەڕانگێزەکانی بۆردومانکردن بۆ سەر غەززە كراوه. هەروەها هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستی هەوڵی زیاتری ناوچەیی و نێودەوڵەتی کردەوە بۆ ناچارکردنی هێزە داگیرکەرەکان بۆ ڕێزگرتن لە یاسا و ڕێکەوتننامە نێودەوڵەتییەکان وڕاگرتن سیاسەتە شەڕانگێزەکانیان دژی گەلی فەلەستین، و بەردەوامی پێشێلکارییەکانی پیرۆزییەکان، و هەنگاونانی بەپەلەی نێودەوڵەتی بە مەبەستی گەیشتن بە ئاواتێکی دادپەروەرانە کە مافی گەلی فەلەستین بۆ ژیان بە کەرامەت لەسەر خاکەکانیان گەرەنتی بکات.”