ههولێرـ INA
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد لە کریستیانە هۆمان، باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا لە عێراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولا تاوتوێ کران.
نووسینگهی راگهیاندنی جێگری سهرۆكی حكومهتی ههرێم لهراگهیێندراوێكدا كهبۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی ناردووه راگهیاند" لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی دووشەمە ٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ لە هەولێر بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا کرد و هیوای خواست لە ماوەی ئەرکەکەیدا لە عێراق، پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی ئەڵمانیا بەرەوپێشچوونی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.
لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کرا.
لەمبارەیەوە جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەیدا بە گرفت و بەربەستەکانی بەردەم جێبەجێکردنی یاسای بودجە و رایگەیاند: لە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی گونجاو بۆ زاڵبوون بەسەر کێشەکان و نابێت هاوڵاتییانی هەرێم لەوە زیاتر لە دۆخی بێ بودجەیی و بێ موچەییدا بمێنن.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی سوپاسی هاوکارییەکانی حکومەتی ئەڵمانیای کرد بۆ هەرێمی کوردستان، بە تایبەتیش دەستخۆشی کرد لە هاوکارییەکان و هەماهەنگییەکانی حکومەتی ئەڵمانیا بۆ ئەو پڕۆژانەی لەلایەن نووسینگەی جێگری سەرۆک وەزیرانەوە ئامادە کراون، لەوانە هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و پڕۆژەکانی ریفۆرمی ئابوری و پڕۆژەی گەشتوکاڵ، کە لە هەموو ئەو بوارانەدا حکومەتی ئەڵمانیا بە شێوازی جیاواز هاوکاری نووسینگەی جێگری سەرۆک وەزیرانی کردوە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی ریفۆرم لە وەزارەتی پێشمەرگە کرا. جێگری سەرۆک وەزیران روونکردنەوەی پێویستی دا لەبارەی چۆنییەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی ریفۆرم لە هێزەکانی پێشمەرگە و لەمبارەیشەوە سوپاسی حکومەتی ئەڵمانیای کرد کە لە چەند ساڵی رابردوودا لە هەموو قۆناغەکانی پرۆسەکەدا یارمەتیدەری حکومەتی هەرێم بووە.
لە یادی ١٠٤ ساڵەی دامەزراندنی سوپادا... مێژوویەکی گەشاوە و سەرکەوتنەکان لە داستانە گەورەکاندا