بەغدا - INA
محەمەد شیعاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی ڕۆژی دووشەممە هەڵوێستی نەگۆڕی عێراقی سەبارەت بە ئاسایش و یەكپارچەیی خاكی وڵاتانی دراوسێ دووپاتكردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئێوارەی ئەمڕۆ پێشوازیی لە وەزیری دەرەوەی شانشینی سعودیە شازادە فەیسەڵ بن فەرحان و شاندی یاوەری كرد.
ئاماژەی بەوەشكر: لە میانی كۆبوونەوەكەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان عێراق و سعودیە و بابەتەكانی بەرژەوەندی هاوبەش تاوتوێ كران، هەروەها دوایین پێشهاتەكان لەسەر گۆڕەپانی نێودەوڵەتی و ناوچەیی، ئاماژەی بەوەشكرد : لە كۆبوونەوەكەدا شایەتحاڵی گفتوگۆكردن بوو لەسەر ئەو پێشهاتانەی كە لە خاكی عەرەبی داگیركراوی فەڵەستین ڕوودەدەن و كاردانەوەی ڕووداوەكان و كاریگەرییەكانیان لەسەر گەلی فەلەستین.
سودانی دووپاتی كردەوە: هەڵوێستی نەگۆڕی عێراق سەبارەت بە ئاسایش و یەكپارچەیی خاكی وڵاتانی دراوسێ و پابەندبوونی بە پرەنسیپەكانی دراوسێیەتی باش و بڕیارە نێودەوڵەتییەكان لەو بارەوە، جەختیشی كردەوە رێگە نەدات خاكەكەی بۆ هێرشكردنە سەر هیچ لایەنێك بەكاربهێنرێت.