سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد

سیاسی
  • 9-10-2023, 18:03
  • +A -A

    هه‌ولێرـ INA
    پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2023/10/9، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ ستيڤن هيچن باڵيۆزى به‌ريتانيا له‌ عێراق، ده‌رباره‌ى پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دۆخى سياسيى عێراق، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.
    نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یێندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌ راگه‌یاند" له‌ ديداره‌كه‌دا باسيان له‌ په‌يوه‌ندى و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و ئاڵنگارييانه كرد كه‌ ڕووبه‌ڕوويان ده‌بێته‌وه‌. له‌مباره‌وه‌ هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگى و پێویستيى ته‌بايى و يه‌كڕيزيى لايه‌نه‌ سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و يه‌كده‌نگى و يه‌كهه‌ڵوێستييان له‌ به‌غدا كرده‌وه‌.
    په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه‌، دۆخى سووريا و كه‌مپى ئه‌لهۆل و گرنگيى پاراستنى سه‌قامگيرى، دوايين پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جيى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.